۱۳۹۲/۰۱/۲۷ | 0:54 | گەمارۆ_ئەرسەلان چەڵەبی -
مه‌رگی بڕۆنزی
ره‌سه‌نه برینی ره‌ش
له سه‌ر دڵی مه‌سته کچێک
دڵێک له ئاسه‌واری گه‌شترین مه‌رگ.
برین زار ده‌کاته‌وه
ده‌بزوێ ده‌ماری له‌ش
ته‌رمی په‌پووله ئاوه‌دان
جاڕزه جه‌نگه‌ڵه‌کانی وڵات.
خۆر ژه‌نگ ده‌ژه‌نێ و
په‌نجه‌ی به‌رد باڕن ده‌کا.
دارستان خه‌فه‌تی رووبار ده‌گه‌شێنێته‌وه.
***
ره‌سه‌نه ته‌وژمی ژان
له ڕوانگه‌ی پیرترین شاخ،
که زستان سروودی تووشی ده‌ژاند.
سه‌رما له باخه‌ڵی مرۆڤدا ده‌حیلێنێ
مردن فیکه‌ی دێ به_باوه
دهیتنهنێ بیرمان بایه‌قوش
که وێرانترین سڵاو ده‌ڕژێته بیرمان.
تاریک‌تر ته‌رمی کۆڵان
که ته‌نیایی ده‌تکێته ده‌مارمان.
***
ره‌سه‌نه ره‌گه‌زی دۆڕان
که سه‌رکه‌وتن چه‌کی ترسه
چیڕترین رووناکی ده‌پێکێ.
سه‌رباز کڕنووشی سه‌نگه‌ر ده‌ناسێ
شه‌هید دابه‌ش ده‌کا به سه‌ر فیشه‌ک دا
فیشه‌ک له چه‌کی عاشقترین سه‌رپه‌ل.
سه‌رباز هه‌ڵده‌میزێ،
به سه‌ر چه‌ک و چۆڵ دا.
فیشه‌ک بزه‌ی دێت،
به سه‌ر سه‌رکه‌وتندا.
***
ره‌سه‌نه شۆڕشی گوڵ
که تاعوونی گوڵ، دڵۆپ دڵۆپ
پڕ به ده‌ستی په‌پووله خوێن.
باخ دیله له سینگی باڵنده‌دا
هه‌ره‌سی په‌پووله ئاوه‌دان
زه‌مان ده‌ژاکێ
په‌پووله ده‌لوورێنێ به گوێی گوڵدا
که وێرانتر نووسرا،
ره‌سه‌نه ره‌وتی نه‌مان له زه‌ینی وڵات‌دا.