مێژووی باب و باپیرت
به پێی بڕیاری خاتوونێک که خاوه‌نی زۆرترین زۆرداره
زۆردار به مانای پیاوێکی سهرقورس له سه‌ده‌ی:
"14ی میلادی"
ده‌ستی لاوێک سووره به خوێنی چڵکنترین شازاده.
به پێێ گرێبه‌ستێکی سه‌رده‌می ماده‌کان:
سه‌رما له ئێسقانی رێبوارێک ده‌گه‌وزێ و خۆر به‌ره‌و قووڵترین چاڵ ده‌چه‌مێته‌وه،
رێبوار به جانتایه‌کی پڕ کاره‌ساته‌وه ده‌گاته به‌ر ده‌رگای شازاده‌یه‌کی دێوئاسا:
شازاده دیوارێک به‌دی دینێ و رێبوار ده‌یرووخێنێ
به‌رده‌وام ته‌پ و تۆزی رووخان چاوی سه‌ده‌یه‌ک کوێر ده‌کاته‌وه
رێبوار ده‌ست ده‌خاته بینی شازاده
که خه‌نجه‌رێک سینگ و سه‌ده‌فی رێبوار ده‌نووسێته‌وه و شازاده تینوویه‌تی
سه‌ده‌یه‌ک به خوێنی رێبوار ده‌به‌خشێ.
به پێێ گرێبه‌ستێکی سه‌رده‌می ماده‌کان:
رێبوارێک بیابانترین وڵات ده‌پێکێ و
سه‌وزترین شازاده:
له به‌یانییه‌کی حیزدا که خۆر حیز و وه‌فادارترین تیشکیش که هاوڕێی رێبواره
خیانه‌تێکی ئاسایی ده‌جوێ،
به‌ر ده‌رکه‌ی شازاده
دڕک ته‌نیویه‌تی و ئاسه‌واری رووخاوی دیوارێک دڕترین سه‌رما و نه‌مان به رێبوار ده‌ناسێنێ.
شازاده له‌خۆی ده‌میزێ.
به پێێ بڕیاری خاتوونێک که رێبوار زۆردارترین دڵداریهتی
رێبوار به مانای دڕترین رووناکی له سه‌ده‌ی
"21ی میلادی"
که تاریکی وه‌به‌ر شه‌ق ده‌دا و
شازاده‌کان ئه‌نجن ئه‌نجن ده‌کات.
هەرچی زۆرتر بێدەگی پەرە بستێنێ. شەیتان سامناکتر دەحیلێنێ!