۱۳۹۲/۰۳/۰۶ | 20:2 | گەمارۆ_ئەرسەلان چەڵەبی -
2کورتە شێعر
خەفەت لە دڵی کچێکدا
خەفەت لە دڵی کچێکدا
ژوورێکی بێچرایە
نە رووناکی تێی هەڵدەکا
نە بزەی هیچ مرۆڤێ.
خەفەت لە دڵی کچێکدا
جەنگەڵێکە بێ دار...
بێ گەڵا...
هەرەسی خۆڵە بە سەر روخساری ئاوێنە دا.
گەندەڵی
چارەنووسی واژۆیەک...،
کە تۆی بەتاڵ کردەوە
نها لە ناو سەتڵی زبڵا
گرێبەستی نێوان دوو سەگی برسییە!؟
هەرچی زۆرتر بێدەگی پەرە بستێنێ. شەیتان سامناکتر دەحیلێنێ!