کۆمه‌ڵگایه‌کی به پێچه‌وانه
له ساڵی 1980ی میلادی پیره پیاوێکی هه‌ناسه‌سارد دوای 68 ساڵ یه‌که‌م دڵدار و خۆشه‌ویستی خۆی بینییه‌وه و له راسته‌ی شه‌قامێکی چۆڵ و ساردی زستانیدا هه‌ناسه‌یه‌کی ساردی کێشا و به عیشقه‌وه،
....سیگارێکی به‌ر _با_ دا.
28ساڵ دوای ئه‌و رووداوه واته ساڵی 2008ی میلادی لاوێکی ره‌قه‌ڵه‌ی لاره‌ملی لاکه‌وته له شه‌قامێکی خۆڵاوی و چڵکنی شارێکی بێبه‌زه‌یی دوایین وته‌ی ژیانی به گوێی کچێکی چاوڕه‌شی "جار جاره" چرپاند:
....له عیشقتدا خه‌بات نه‌ک سواڵکه‌ری.
4ساڵ به‌ر له ئه‌و رووداوه واته ساڵی 2002 سه‌ربازێکی گیان له سه‌ر ده‌ست دوای 11 ساڵ یه‌که‌مین فه‌رمانده‌ی خۆی بینییه‌وه و هه‌واڵی شه‌هیدبوونی عاشقترین هاوسه‌نگه‌ری لێ بیست و به گریانه‌وه:
....چه‌کی سه‌ر شانی فڕێ دایه سه‌ر زه‌وی.
36ساڵ به‌ر له ئه‌و رووداوه واته ساڵی 1966 له داوێنی ژنێکی چه‌وساوه و چاره‌ره‌ش مناڵێک هاته دونیا و سوورترین سه‌رمای به گوێدا چرپا، که باوکی بێباکتر له _با_ مه‌رگی ده‌سته‌مۆ کرد و :
....گۆڕستانێکی ئاوه‌دان کرده‌وه.
1980 سیگار له وه‌ها بارودۆخێکدا به‌شێک له مێژوویه.
2008 لاوی لاره‌مل ره‌نگه وڵاتێک بێ نه‌ناسرابێ!
2002 چه‌ک و فیشه‌کی بێخاوه‌ن له شه‌قامه‌کان که‌وتوون و دووکه‌ڵی ئاشتی لێ هه‌ڵده‌ستێ.
1966 منداڵی وڵاتێک (ره‌نگه زۆرتریش) وه‌ها چاره‌نووسێک چاوه‌ڕوانییه‌تی.
هەرچی زۆرتر بێدەگی پەرە بستێنێ. شەیتان سامناکتر دەحیلێنێ!