شاعیرانه
تایبه‌ت به شێعر
خوینه‌ری خۆشه‌ویست، کۆمه‌ڵه شێعری "ترین ته‌نیا" هاته ناو کتێبخانه‌ی ئه‌ده‌بی کوردییه‌وه. "ترین ته‌نیا" دووهه‌مین په‌رتووکه شێعری منه که چاپ و بڵاو بۆته‌وه و له خۆگری ۲۵ شێعره که له لایه‌ن چاپه‌مه‌نی "باغ نی" کرماشان له چاپ دراوه. "ترین ته‌نیا" نه‌ورۆزانه(کتێبی تازه) خوێنه‌ری خۆشه‌ویستی وێبلاگی شاعیرانه و نووسه‌رانی به‌ڕێز،
دوای کۆڵێک کێشه و هات و چۆ و هه‌ڵات هه‌ڵات ئیجازه‌نامه‌ی کتێبی دووهه‌مم هاته‌وه
و به‌م زووانه واته تا مانگێکی تر کۆمه‌ڵه‌شێعری "ترین ته‌نیا" دووهه‌مین
په‌رتووکه شێعری من واته (ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی) دێته کتێب‌فرۆشییه‌کان و چاپ و
بڵاو ده‌بێته‌وه. کۆمه‌ڵه‌شێعری "ترین ته‌نیا" له 77 لاپه‌ڕه
پێک هاتووه و 25 شێعری کورت و درێژی له خۆ گرتووه و له ئینتشاراتی باخ نه‌ی
شاری کرماشان چاپ و بڵاو ده‌بێته‌وه. هیوادارم توانیبێتم له‌م کۆشێعره‌دا سرنجی ره‌خنه‌گران و
خاوه‌ن هزرانی جیهانی شێعری نوێی کوردیم تا راده‌یه‌کی پێویست راکێشابێ و هه‌نگاویکی
ترم بۆ گه‌شه پێدانی زمان و ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌که‌م هه‌ڵێنابێته‌وه. نه‌ورۆز له په‌رداخی بسکی بۆڕۆنزی کچه ئه‌ویندارێکی مه‌ست،
شه‌ڕابیکی روونه و به ده‌م رووناکییه‌وه ژیان ده‌بزوێنێ. هه‌ناسه‌ی شاخ ته‌زووی گه‌شانه‌وه به ده‌ماری پێده‌شته‌کاندا ده‌هارووژێنێ. قه‌تاره‌ی بزه رۆ ده‌چێ به
هه‌ناوی زه‌ویدا، رسته به رسته رووناکی شانه ده‌کا پرچی دارستان، رووبار به
وزه‌ی با مردووترین گوڵه‌کان زیندوو ده‌کاته‌وه.... وا به‌هاره...وا به‌هاره...چما خه‌م له به‌رێ؟ به‌ڵام کوا به‌هاریک سه‌رڕێژ له ئاشتی و برایه‌تی و یه‌کسانی؟ ته‌نیا
سروشته که هه‌موو ساڵ به پێی یاسای خۆی له چوار وه‌رزی خۆیدا ده‌سووڕێ و ره‌نگ
ده‌گۆڕێ و هه‌ر جاره‌ی به جوانییه‌ک و به سێحرێک خۆی بۆ مرۆڤ ده‌ڕازێنێته‌وه! ئه‌وه ته‌نیا
سروشته گه‌ش و رازاوه هه‌موو ساڵێک به هیوا و ره‌هه‌ندێکی تر ئاماده‌ی گۆڕانێکی
سه‌رڕێژ له ئاشتی و ئازادییه بۆ مرۆڤ! به‌ڵام
جیهان و مرۆڤ هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که بووه و ده‌شبێ و ته‌نیا شتێک که بیری لێ نه‌کاته‌وه
جوانی و چێژ و ئاشتی و برایه‌تییه. که واته
بژی به‌هار و ئاشتی و ئازادی و یه‌کسانی و برایه‌تی... نه‌ورۆز و
به‌هاری گه‌ش و سه‌ری ساڵی نوێ له هه‌موو مرۆڤێکی ئاشتیخواز به تایبه‌ت گوڵی سه‌رما پیرۆز بێت. گوڵی سه‌رما چاوه‌کانت هه‌رێمی ده‌ریا ئارامی وڵاتی دڵمت داگیر کردووه. قژت دارستانی ئاشتییه وه‌هماویترین باڵنده‌کان ده‌گرێته خۆ. ددانه‌کانت گه‌شترین مرواری ئوقیانووسه‌کانه. سه‌رما لووراندی به له‌شما هه‌ڵوه‌ری ئێسقانم له ناخمدا ئاوه‌دان تۆفانی ره‌ش. ناترسم که شکۆفه ده‌کا گوڵی سه‌رما له ناخمدا. زنجیر زنجیر فه‌رمووی
ئاوه‌دانه ئازاری رووناکی زنجیر
گێڕانه‌وه‌ی دارستانی دڕنده‌کانه زنجیر
جیڕه جیڕی ده‌رگای بکووژه‌کانه زنجیر
ملوانکه‌ی په‌پووله‌کانی دوکه‌ڵه زنجیر،
خۆشم ده‌وێی. به پێی چ
به‌ڵگه‌یه‌ک شاعیرێک دزه؟ به پێی چ
به‌ڵگه‌یه‌ک پیاوکوژێک شاعیره؟ مه‌مله‌که‌تی
من دژی تاریکییه. رووناکیش
ده‌فه‌وتێنێ. مه‌مله‌که‌تی
من دژی شه‌ڕه. ئاشتیش ده‌خنکێنێ. زنجیر، ره‌گه‌زت
ده‌چێته‌وه سه‌ر سروودی سه‌رگه‌ردانی. به پێی چ
به‌ڵگه‌یه‌ک به‌خشه‌نده‌یه به‌ڵێنی رزگاری؟ لاجانگی
زه‌رده‌گیای ده‌شتی بێده‌نگی ده‌لێسمه‌وه سینگی به‌سته‌ڵه‌کی
شارێک ده‌ڕنمه‌وه. که‌لێنی
گه‌نده‌ڵی گریان ده‌هۆنمه‌وه. ئازادی فه‌رمووی: زنجیر
هاوڕێی هه‌رێمی ئاشتییه. هاواری
خۆشه‌ویسترین زۆرداره. سه‌لماندنه،
تێگه‌یشتنه، قووڵایی قیژه‌ی مردنه، ره‌وتی
رووداوی روونترین رووباری رووناکییه. بێ‌ئاڵۆزی و پێچ و په‌نایه‌ک سه‌رما سه‌ر
له به‌یانی ده‌ناڵێنێ
(خڵته‌ت دێته‌وه) به که‌لێنه رزیوه‌کانی له‌شت خوێنت نوێ
ده‌بێته‌وه که
(ت-ر-ا-م-ا-دۆڵ پێشکه‌ش
ده‌کا، سڵاوێک له "گورچیله‌ت" زبڵ
زۆرداره له کۆڵان شه‌قام به
ئارامی ده‌تتڕێنێ... شان به
شانی شه‌قێکی سه‌رما له به‌یانییه‌کی
بۆگه‌ن ده‌ستت له
گیرفان و خخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخخ:خڵت،خڵت،خڵت ئیسفاڵتی
ژێر پێڵاوه‌کانت ده‌خووسێنی گه‌رووت
گه‌ندڵترین رسته ده‌بزوێنێ به لووتی
سه‌گێکه‌وه بۆن ده‌که‌ی
برینی بن ملت سه‌رگه‌ردان سه‌ر له
به‌یانییه‌کی سارد سه‌رما ده‌تبه‌زێنێ
و به قاناو به زبڵ به
ئافتاوه به هه‌ڵمی
گه‌رمی میز به بزه‌ی
پیسی مرۆڤت ده‌ناسێنێ. چوارڕایه‌ک
نه‌خۆشی ده‌تگه‌وزێنێ سیگار ده‌ستت
ده‌کێشێ بۆچرووکی
خوێنت گۆشتت ده‌ناڵێنێ. مژ به
دوای مژ بڕژۆڵت ژه‌نگ
دێنێ دڵدارت ده‌بینیه‌وه
و (هه‌ڵبه‌ت
له خولیای خوێریه‌تیتدا) دڵدارت
کچێک بوو گاڵته‌ی
تێچه‌قاندی، ماچێکی ره‌قی تێگه‌یاندی به هه‌ڵترووشکان
پێیاسه "ده‌که‌ی" بۆنی مرۆڤ
ده‌که‌ی مرۆڤ ده‌که‌ی ده‌که‌ی د ه ک ه ی. روح جن زده جاری دیالوگ جن، حرفی را نشنیده رد کرد! و آواز سرد پدری، ضلمت شب را به دار آویخت. جسم جاری کوچه، سرما را به دامن مادری، گرم، انداخت. آنگاه که کودکی، کرمهای جیبش را به سان آب‌نبات قورت می‌داد. صدای سیاه روز عشق را، توهین ئامیز،رنگ می‌کرد. "به کجا همی شتابان؟!؟" که رهگذر زوزه می‌کشید، تنهایی بی در و پیکر آغوش من را. ... جاری شده روح جن زده انسان، انسانی از جنس بادهای شرق که نه به سمتی وزیدن وزیدن گرفت و نه خدایی برگزید. و اما: پدری از سمت جنگل: که درختش؛ مادر را ثمر داد، و کودکی را... نهێنییه‌ک ده‌ڕووخێ بنمیچی ماڵێک که شه‌یداتر دایکێک ده‌نووسێته‌وه: "چاوه‌ڕوانی" "وان" په‌پووله‌ی شه‌مزاوی داوێنی نیشتمانمه یه‌خه‌ی که‌س ناگرێ و باڵنده‌ی هیچ وڵاتێک نافه‌وتێنێ. ده‌ڕووخێ دڵی دووره‌ده‌ستی مناڵێك که خه‌ون به خنکانی جه‌ڵلاد ده‌بێنێ و خنکاوتر خه‌ونی باوکی که خه‌رمانی خه‌فه‌ت ده‌ی‌هاڕی. له "وان" چۆله‌که‌یه‌ک گڕی گرت... ناخی دووکه‌ڵێک ئۆقره‌ی لێ له‌ت کرد رۆچنه‌ی هه‌تاوی لێ په‌ت کرد به ده‌م بزه‌ی پێش گریانی مناڵه‌کانه‌وه، ته‌پ و تۆزێک لێی هه‌ڵکرد. پێشکه‌ش به گوڵی بیابان بێ جیاوازی له سوور گه‌ڕێ که ره‌گی ناو له‌شت زه‌رده‌ی دێ له ژان... تۆ پیاویکی که پارووی قه‌ڵا با ناده‌ی؛ به‌رۆکی خۆت ده‌گری و حوکمی خۆت ده‌ده‌ی... "ئازادی" بیری پچڕاوی ئاسک له چنگی شێردا... "ئازادی" هه‌رێمی ئاوه‌دانی کۆمه‌ڵێک قالۆنچه... "ئازادی" شه‌ڕه ئێسقانی دوو سه‌گ له که‌لاوه‌یه‌کدا... له سوور تێپه‌ڕه که ره‌گی ناو له‌شت پچڕا تۆ کچێکی که ژان ده‌ناسی؛ سینگی خۆت ده‌دڕی و مرۆڤ ده‌سه‌لمێنی. کۆمه‌ڵگایه‌کی به پێچه‌وانه له ساڵی 1980ی میلادی پیره پیاوێکی هه‌ناسه‌سارد دوای 68 ساڵ یه‌که‌م دڵدار و خۆشه‌ویستی خۆی بینییه‌وه و له راسته‌ی شه‌قامێکی چۆڵ و ساردی زستانیدا هه‌ناسه‌یه‌کی ساردی کێشا و به عیشقه‌وه، ....سیگارێکی به‌ر _با_ دا. 28ساڵ دوای ئه‌و رووداوه واته ساڵی 2008ی میلادی لاوێکی ره‌قه‌ڵه‌ی لاره‌ملی لاکه‌وته له شه‌قامێکی خۆڵاوی و چڵکنی شارێکی بێبه‌زه‌یی دوایین وته‌ی ژیانی به گوێی کچێکی چاوڕه‌شی "جار جاره" چرپاند: ....له عیشقتدا خه‌بات نه‌ک سواڵکه‌ری. 4ساڵ به‌ر له ئه‌و رووداوه واته ساڵی 2002 سه‌ربازێکی گیان له سه‌ر ده‌ست دوای 11 ساڵ یه‌که‌مین فه‌رمانده‌ی خۆی بینییه‌وه و هه‌واڵی شه‌هیدبوونی عاشقترین هاوسه‌نگه‌ری لێ بیست و به گریانه‌وه: ....چه‌کی سه‌ر شانی فڕێ دایه سه‌ر زه‌وی. 36ساڵ به‌ر له ئه‌و رووداوه واته ساڵی 1966 له داوێنی ژنێکی چه‌وساوه و چاره‌ره‌ش مناڵێک هاته دونیا و سوورترین سه‌رمای به گوێدا چرپا، که باوکی بێ‌باکتر له _با_ مه‌رگی ده‌سته‌مۆ کرد و : ....گۆڕستانێکی ئاوه‌دان کرده‌وه. 1980 سیگار له وه‌ها بارودۆخێکدا به‌شێک له مێژوویه. 2008 لاوی لاره‌مل ره‌نگه وڵاتێک بێ نه‌ناسرابێ! 2002 چه‌ک و فیشه‌کی بێ‌خاوه‌ن له شه‌قامه‌کان که‌وتوون و دووکه‌ڵی ئاشتی لێ هه‌ڵده‌ستێ. 1966 منداڵی وڵاتێک (ره‌نگه زۆرتریش) وه‌ها چاره‌نووسێک چاوه‌ڕوانییه‌تی. مێژووی باب و باپیرت به پێی بڕیاری خاتوونێک که خاوه‌نی زۆرترین زۆرداره زۆردار به مانای پیاوێکی سه‌رقورس له سه‌ده‌ی: "14ی میلادی" ده‌ستی لاوێک سووره به خوێنی چڵکنترین شازاده. به پێێ گرێبه‌ستێکی سه‌رده‌می ماده‌کان: سه‌رما له ئێسقانی رێبوارێک ده‌گه‌وزێ و خۆر به‌ره‌و قووڵترین چاڵ ده‌چه‌مێته‌وه، رێبوار به جانتایه‌کی پڕ کاره‌ساته‌وه ده‌گاته به‌ر ده‌رگای شازاده‌یه‌کی دێوئاسا: شازاده دیوارێک به‌دی دینێ و رێبوار ده‌یرووخێنێ به‌رده‌وام ته‌پ و تۆزی رووخان چاوی سه‌ده‌یه‌ک کوێر ده‌کاته‌وه رێبوار ده‌ست ده‌خاته بینی شازاده که خه‌نجه‌رێک سینگ و سه‌ده‌فی رێبوار ده‌نووسێته‌وه و شازاده تینوویه‌تی سه‌ده‌یه‌ک به خوێنی رێبوار ده‌به‌خشێ. به پێێ گرێبه‌ستێکی سه‌رده‌می ماده‌کان: رێبوارێک بیابانترین وڵات ده‌پێکێ و سه‌وزترین شازاده: له به‌یانییه‌کی حیزدا که خۆر حیز و وه‌فادارترین تیشکیش که هاوڕێی رێبواره خیانه‌تێکی ئاسایی ده‌جوێ، به‌ر ده‌رکه‌ی شازاده دڕک ته‌نیویه‌تی و ئاسه‌واری رووخاوی دیوارێک دڕترین سه‌رما و نه‌مان به رێبوار ده‌ناسێنێ. شازاده له‌خۆی ده‌میزێ. به پێێ بڕیاری خاتوونێک که رێبوار زۆردارترین دڵداریه‌تی رێبوار به مانای دڕترین رووناکی له سه‌ده‌ی "21ی میلادی" که تاریکی وه‌به‌ر شه‌ق ده‌دا و شازاده‌کان ئه‌نجن ئه‌نجن ده‌کات. خه‌نجه‌ر ، ره‌نجده‌ر ، گیانله‌به‌ر ، بێبه‌رگ و بێبه‌ر خه‌نجه‌ر+بێبه‌رگ و بێبه‌ر= ره‌نجده‌ر خه‌نجه‌ر_بێبه‌ره‌گ و بێبه‌ر= گیانله‌به‌ر ره‌نجده‌ر+گیانله‌به‌ر= بێبه‌رگ و بێبه‌ر ره‌نجده‌ر_ گیانله‌به‌ر+بێبه‌رگ و بێبه‌ر= خه‌نجه‌ر خه‌نجه‌ر+ره‌نجده‌ر+گیانله‌به‌ر+بێبه‌رگ و بێبه‌ر= باوکمان خه‌نجه‌ر_ره‌نجده‌ر_گیانله‌به‌ر_بێبه‌رگ و بێبه‌ر= دایکمان باوک-دایک=0 باوک+دایک= خه‌نجه‌رێک که سینگی زه‌وی دڕی و رۆچوو به ناخی مرۆڤدا. وێنه‌یه‌کی بێ‌هاوتا سێ هه‌زار دۆلار "بوورژوایه‌ک" تکا ده‌کا! دووکه‌ڵی کارخانه‌ی وڵاتێک، کرێکارێک گه‌شاندییه‌وه. سێ دۆلار "کرێکارێک" تکا ده‌کا! دووکه‌ڵی مه‌نجه‌ڵی ماڵێک، بوورژوایه‌ک کووژاندییه‌وه. کۆمه‌ڵه شێعری "ترین‌ته‌نیا" به‌م زوانه دێته کتێب‌فرۆشییه‌کانه‌وه. بۆخۆت نێوێک بۆ ئه‌و شێعره دانێ سارد بۆوه له‌شی پیاوێک که سه‌رکه‌وتووانه سه‌رما لووراندی به له‌شی شاردا. لێره دارستانیک به‌دی نایه باڵنده‌یه‌ک نافڕێ سه‌رناکه‌وێ هێمایه‌ک که بمان سه‌لمێنێ. رووه‌و وڵاتیک شۆڕش ده‌با، کرمی بن به‌ردی چۆڵه‌وانیک. ئه‌وین تێده‌گا ئاواره‌یی له‌شی ساردی پیاوێکه، شار، ده‌یسه‌لمێنێ. رووه‌و وڵاتێک هێرش ده‌با ویستی دڵی ئێوه ئه‌گه‌ر یه‌ک نه‌گرێ. تاریکی تێده‌گا وێرانی، روانگه‌ی ئاڵۆزی ئێمه بوو، شه‌قام، ده‌ی به‌زێنێ. رووه‌و وڵاتێک ده‌بزوێ خیانه‌تێکی خۆشه‌ویست له باخه‌ڵمان دایه و بۆن به له‌شمانه‌وه ده‌کا که گه‌رم بێته‌وه وێڕای ویستێک پیاوێک تێده‌گا که سارد بۆوه له‌شی که سه‌رکه‌وتووانه سه‌رما لووراندی به له‌شی شاردا.
| Design By : Pichak |


